بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم پێویسته‌ چه‌ند گرفتێكی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێن

کوردستان
14:25 - 2023-11-30

پێگه‌ی هیلینك شیپینگ له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دانوستانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان كۆمپانیای سۆمۆ و حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای هێڵی نه‌وتی توركی "بوتاش" سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌وپێشچوونی تێدا به‌دیهاتووه‌. 
له‌ راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه‌، ده‌كرێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ چه‌ند بابه‌تێكی سیاسی و بازرگانی چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌، پێویسته‌ كۆمپانیای سۆمۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه‌ی نه‌وت رێك بكه‌وێت، كه‌ پێشتر نه‌وتی خاویان له‌ كێڵگه‌كانی هه‌رێم كڕیوه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ بابه‌تی یاسایی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غداد چاره‌سه‌ر بكرێت و ره‌زامه‌ندی بدرێت له‌سه‌ر مه‌رج و گومرگی داهاتووی ئه‌و بۆرییه‌ نه‌وتییه‌، ده‌شبێت له‌سه‌ر چۆنێتی پێدانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، له‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده‌ ده‌كرێت، رێككه‌وتن بكرێت. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP