ژمارە و داتاكانی یاری لوتكە لەنێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ ببینن

وەرزش
13:40 - 2023-12-03

ژمارە و داتاكانی یاری لوتكە لەنێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ ببینن
ئاكۆ بیبانی 
یاری لوتكەی و پڕ لە ڕكابەری لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنجام دەدرێت ، ئەو یاریەش لەسەر یاریگای لویس كومبانیسی ئۆڵۆمپی لە كەتەلۆنیا لەنێوان دوو یانە زلهێزەكەی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت ، یانەی بەرشەلۆنە بەر لەم یارییە بەیەكسانبووندا تیپەڕی كاتێك لەگەڵ رایۆ فایكانۆ بەگۆلێك یەكسانبوون ، ئەتلەتیكۆمەدریدیش بەرامبەر بە مایۆركا براوە بوو ، یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا 14 تاقیكردنەوەی ئەنجامداوەو لە 9 یاریدا تامی سەركەوتنی كردوەو لە چوار یاریدا یەكسانبووە ، تەنها بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید شكستی هێناوە و 31 خاڵی كۆكردۆتەوەو لە ئیستادا خانەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە ، هەرچی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە 13 یاری كردوەو لە 10 یاریدا براوە بووە ، یەك یاریش یەكسانبووە و لە دوو یاریدا تامی شكستی كردوە بەهەمان شیوەی بەرشەلۆنە،  خاوەنی 31 خاَلە .
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە 16 یاریدا لە ژێر سەرپەرشتی دیگۆ سیمیۆنی بەرەنگاری یانە كەتەلۆنیەكە بۆتەوە ، لە هیچ یارییەكەدا یانە مەدریدیەكە نەیتوانیوە لە نێو خاكی كەتەلۆنیا سەركەوتن تۆماربكات ، بەجۆرێك لە 7 یاریدا یەكسانبوونە و 9 یاری نێوانیان بە بردنەوەی بەرشەلۆنە كۆتایی هاتوە جا مێسی یاری كردبێت یاخود نا،  بەرشەلۆنە چانس یاوەری بووەو ژمارەو داتاكانی دڵخۆشكەرن ، یەكەم شكستی كەتیپەكەی سیمیۆنی لە ساڵی 2012 بوو كاتێك بە گۆلێكی بێ وەڵام شكستی هێنا ، كۆتا شكستیش لە مانگی 4 ی 2023 بوو .
لە دواین سێ یاری میوان هەردوو یانە ، كەتەلۆنییەكان براوە بوون و شكستیان بە رۆخی بلانكۆس هێناوە ، لە مانگی 2 ی ساڵی 2006 ەوە ، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو خاكی خۆی بەرامبەر بە ئەتلەتیكۆ مەدرید نەدۆڕاوە .
چاوەروان دەكرێت تیپەكەی چاڤی لە هێڵی هێرش بردن متمانە بكاتە سەر هەر یەكە لە جواو فیلێكس و رۆبێرت لیڤاندۆفیسكی و رافینیا ، لەبەرامبەریشدا ئەتلەتیكۆ مەدرید چاوەڕوانە ئەنتوان گریزمان و مۆراتا لە هێڵی هێرش بردن بەرشەلۆنە تێكبشكێنن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP