دادگای فیدڕاڵی كاركردنی به‌ مادده‌ی ٧١ی یاسای بودجه‌ راگرت

عێراق
14:49 - 2023-12-03

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد:" فه‌رمانێكی ده‌وڵه‌تییان ده‌ركردووه‌ بۆ راگرتنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ٧١ی یاسای بودجه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ راگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌ دارایی و كارگێڕییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

راشیگه‌یاند، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی وڵات كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاره‌كانیان، تا ئه‌وكاته‌ی دۆسیه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ و حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP