‎سەرۆك بافڵ چاویکەوت بە کورتەباڵاترین پیاوی جیهان

کوردستان
19:57 - 2023-12-03

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان چاویکەوت بە ئەفشین قادرزادە، کورتەباڵاترین پیاوی جیهان.

‎لەدیدارێکدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەرکەوت زەکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکەوت حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی و عومەر جەبار، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی ئەفشین قادرزادەی کرد بۆ سلێمانی و رایگەیاند، بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە پێگە و توانای کورتەباڵاکان دەڕوانین و ئێوە رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەر لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا دەگێڕن.


‎لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی ماف و داواکارییە رەواکانی کورتەباڵا و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکات و باوەڕی تەواومان بە یاسایەکی سەردەمی هەیە کە پارێزەری مافەکانیان بێت. وتیشی، یەکێتی پێشوازی و پشتگیریی لە هەر هەنگاوێکیش دەکات کە ئامانجەکەی خزمەتکردنی ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگە بێت و هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتر بدات بۆیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP