قوباد تاڵەبانی پێشوازی له‌ کەسوکاری شەھید نیاز دەرگەڵەیی ده‌كات

کوردستان
10:37 - 2023-12-05


قوباد تاڵەبانی دڵنیاییدایە کەسوکاری شەھید نیاز دەرگەڵەیی کە سەرەداوی باشیان دەستکەوتووە بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە. 

قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە بنەماڵە و کەسوکاری شەھید نیاز دەرگەڵەیی و دڵنیای کردنەوە کە؛ "لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کەیسی تیرۆرکردنی شەھید نیاز" و رایگەیاند: "سەرەداوی باشمان دەستکەوتووە بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە". هەروەک دەڵێت: "بنەماڵەی شەھید نیاز دەرگەڵەیی بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرن و لەناو ریزەکانی یەکێتی خزمەتێکی زۆری گەلی کوردیان کردووە و بەھەموو شێوەیەک ھاوکار و پشتیوانیان دەبن".

مانگی ئابی ئەمساڵ، نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە رانیە تیرۆرکرا، کە بە وتەی پۆلیسی راپەڕین، تەرمەکەی سێ فیشەکی پێوە بووە و پێش رووداوەکە نیاز دەرگەڵەیی بۆ حەوانەوە رووی لە باخەکە خۆی کردووە لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکانی و ھیچ کێشەیەکی نەبووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP