دانی كارڤاخاڵ تاكوو 2 مانگی دیكە ناگەڕێتەوە یاریگاكان

وەرزش
16:14 - 2023-12-05

پزیشكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی جارێكی دیكە هەواڵێكی ناخۆشیان گەیاندە كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەكە, ئەمەش بەهۆی ئەو پێكانە قورسەی دانی كارڤاخالی ئیسپانی توشی هاتووە و پێدەچێت مەودای دووركەوتنەوەی بەرگریكارەكە نزیكەی 2 مانگ بخایەنێت, كارڤاخالی ئەستێرە لەیاریەكەیان بەرامبەر یانەی كادێز لەخولی ئیسپانی دووچاری پێكان هات و بەو هۆیەوە یاریگای بەجێهێشت, بەم دۆخە دانی دەبێتە هەشتەمین یاریزانی سەرەكی قەڵای شاهانە كە توشی پێكان بووبێت لەم وەرزەدا, هەربۆیە ئەنچیلۆتی مەشقپێدەر پلانی داناوە لەبری كارڤاخاڵ پشت بە ناچۆ هێرناندێزی ئیسپانی ببەستێت و پێگەی سەرەكی تیپەكەی پێ ببەخشێت 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP