دەرباز کۆسرەت رەسول لەگەڵ کاندیدانی یەکێتی لە مەخموور کۆدەبێتەوە

کوردستان
18:24 - 2023-12-05

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٥/١٢/٢٠٢٣ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسول ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر لەگەڵ کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری مەخموور کۆبووەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول بە گرنگیەوە باسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردو داوای کرد دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکان بەگڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەکە بکەن و دەنگ بەکاندیدانی یەکێتیی لە
لیستی ١٣٤ بدەن.

دەرباز کۆسرەت رەسول پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرجەم کاندیدان دووپات کردەوەو داوای کرد لەچوارچێوەی سیاسەتی کوردستانیانەی یەکێتیی داکۆکی لەمافی خەڵکی مەخموور و ناوچە کوردستانییەکان بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP