ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: به‌خوێن كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانمان رزگاركردوه‌

کوردستان
20:59 - 2023-12-06


ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه‌ به‌خوێن ئه‌و ناوچانه‌مان رزگاركردوه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ك كه‌ بچن ده‌نگ بده‌ن و گرنگ نییه‌ ده‌نگ به‌ كوێ ده‌ده‌ن، ئێمه‌ پێمان خۆشه‌ خه‌ڵك ده‌نگ به‌ یه‌كێتی بده‌ن به‌ڵام ده‌مانه‌وێت لیستی كوردی زۆرترین ده‌نگ بهێنێت و قوربانی زۆر دراوه‌.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌مڕۆ 6ی كانونی یه‌كه‌م 2023 بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی و پێكهێنانی لیژنه‌  ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرابێت، به‌ڵكو پێشنیازكرابو لیژنه‌ پێكبهێنرێت"

 ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌:" ئه‌زمونی رابردوو، له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌كانی دیكه‌، هه‌رجارێك لیژنه‌ دروستكراوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كراون، له‌كاتێكدا كێشه‌كان دیارن، خۆشبه‌ختانه‌ش له‌ماوه‌ی رابردوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كۆك بون".
 
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ به‌غدا كۆك بن، له‌ماوه‌ی رابردووشدا له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانان وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ پۆسته‌كه‌ی و ده‌ستبه‌كاربوه‌وه‌".
 
وتشی:" "وه‌كو یه‌كێتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تێبینی خۆمان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌و یاسای كه‌ هه‌بووه‌ و ساڵی 2013 هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌ كه‌موكوڕی زۆر تێدابووه‌ و له‌گه‌ڵ واقعی ئێستادا ناگونجێت، به‌داخه‌وه‌ نه‌مانتوانی له‌ په‌رله‌مان كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئێستا بابه‌ته‌كه‌ له‌ دادگای فیدڕاڵییه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین دادگای فیدڕاڵی بڕیار ده‌ربكات و دڵنیام ساڵی ئاینده‌ پێش مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ئایا مانگی دوه‌ یان مانگی سێ، به‌ڵام پێش مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت".
 
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانش  جه‌ختیكرده‌وه‌ :" "نه‌ یه‌كێتی و نه‌ پارتی ناتوانن له‌ ریزه‌كانی كورد لابده‌ن، هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت له‌ ریزه‌كانی كورد لابدات زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ ده‌كات"

وتشی:" ئێمه‌ به‌خوێن ئه‌و ناوچانه‌مان رزگاركردوه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ك كه‌ بچن ده‌نگ بده‌ن و گرنگ نییه‌ ده‌نگ به‌ كوێ ده‌ده‌ن، ئێمه‌ پێمانخۆشه‌ خه‌ڵك ده‌نگ به‌ یه‌كێتی بده‌ن، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت لیستی كوردی زۆرترین ده‌نگ بهێنێت و قوربانی زۆر دراوه‌، ئه‌گه‌ر سه‌یری خه‌باتی گه‌لی كورد بكه‌ین هه‌مو جارێك له‌سه‌ر كه‌ركوك شۆڕشه‌كان تێكچوه‌".
 
ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانش، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌: " له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندان و داواشیان كردووه‌ به‌زووترین كات كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە