پنتاگۆن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی جـیراڵــد فۆرد بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ناوچه‌كه كشاندیه‌وه.
ده‌شڵێت، به‌رده‌وامن له‌دابینكردنی ئه‌و هێزه‌ی كه‌پێویستیانه، بۆ ڕێگریكردن له‌هه‌ر وڵاتێك یان قه‌واره‌یه‌ك كه‌هه‌وڵی په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانه‌كان بدات له‌ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه، جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامن له‌پاراستنی توانا سه‌ربازییه به‌رفراوانه‌كان له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست و سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل و سه‌رهه‌ڵدانی هێرشی حوسیه‌كان له‌ده‌ریای سوور، ئه‌مریكا كه‌شتی جیرالــــَد فۆردی ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كرد، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووش ئه‌مریكا بێ ئاماژه‌دان به‌هۆكاره‌كه‌ی، كه‌شتییه‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه كشانده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP