به‌رپرسێكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌رۆژانی داهاتوودا چه‌ند بڕیار‌و رێوشوێنێك بۆ پاڵپشتیكردنی به‌های دیناری عێراقی ده‌رده‌كرێت كه‌سه‌رجه‌میان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د یونس یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی به‌دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن كڕیارانه‌وه ئاراسته‌یان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر بانكه‌كان پابه‌ندی بڕیار‌و رێنماییه‌كان نه‌بن سه‌باره‌ت به‌پێدانی دۆلار بهكڕیاران لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار‌و رێوشوێنانه‌ی له‌رۆژانی داهاتوودا ده‌رده‌كرێن ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی به‌های دیناری عێراقییه‌و له‌هه‌مانكاتدا پێدانی دۆلار به‌گه‌شتیاران به‌رده‌وامده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP