ساڵی (2023) نرخی خۆراك له‌جیهاندا به‌ڕێژه‌ی (13.7%) به‌راورد به‌ساڵی پێشووتر دابه‌زینی به‌خــۆوه بینیوه.
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی خۆراك و كشتوكاڵ (FAO) به‌راوردی كردووه له‌نێوان نرخی خواردن و به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی له‌ساڵه‌كانی (2023-2022)ـداو ڕایگه‌یاند: ساڵی 2023 به‌راورد به‌ساڵی پێشووتر نرخی خۆراك له‌جیهاندا به‌ڕێژه‌ی له (13.7) دابه‌زیوه، به‌تایبه‌تی دانه‌وێڵه كه‌خۆی له‌گه‌نم و گه‌نمه‌شامیی ده‌بینێته‌وه‌و به‌ڕیژه‌ی (15.4%) نرخی دابه‌زیوه، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌شی له‌ساڵی (2022) گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا.
سه‌باره‌ت به‌نرخی شه‌كر ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی خۆراك و كشتوكاڵ (FAO) بڵاویكردوه‌ته‌وه: تاكه به‌رهه‌مه كه له‌ساڵه‌كانی پێشووتریشدا نرخه‌كه‌ی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌ڵكو به‌ڕێژه‌ی (26.7%) نرخی به‌رزبووه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه ئاشكرایكردووه: ئه‌و خۆراكانه‌ی نرخه‌كانیان دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه، زه‌یتی روه‌كییه به‌رێژه‌ی له (32.7%) نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه، به‌ڵام نرخی برنج به‌ڕێژه‌ی (21%) به‌رزبوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP