كارلۆ ئه‌نچیلۆتی هۆشداری داوه‌ته گۆڵپارێزه‌كان
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بیر له شێوازێكی نوێی مامه‌ڵه‌كردن ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزانی یانه‌كه بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی ڕكابه‌رییه‌كان .
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی پێش پشووی سه‌ری ساڵ ، له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزانی ریاڵ مه‌درید دانیشتوه‌و هۆشداری پێیان داوه هیچ گۆڵپارێزێك سه‌ره‌كی نابێت له ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و پێی وتوون كیپا و لۆنین به شێوه‌ی هاوسه‌نگ و هه‌فتانه كه‌سێكیان گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توانا و ئاستیان ده‌كرێت و لێكدانه‌وه بۆ جوڵه و تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانیان ده‌كرێت ،
دیفینسا سێنتراڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه كه تاكو ئه‌م ساته هیچ گۆڵپارێزێك له لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه دیاری نه‌كراوه بۆ یارییه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP