ڤاڵڤێردی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆكاری گەشەسەندنی خولی رۆشنی سعودیە

وەرزش
17:18 - 2024-01-10

فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، ستایشی تواناكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات، ڤاڵڤێردی تەمەن 25 ساڵان لە لێدوانێكیدا دەڵێت: كریستانۆ یاریزانێكی مەزنە، توانایەكی باشی هەیە و ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، ئەو لە هەر یانەیەك یاریی كبات، ئەو یانەیە نازناوە گرنگەكان بەدەست دەهێنێت، لە بەردەوامی قسەكانیدا، ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوای ئەوەشی وت: پەیوەندیكردنی دۆنی پورتوگالی بە یانەی یانەی نەسڕ و خولی رۆشنی سعودیەوە، هەم یانەكە، وە هەم خولەكە گەشەیەكی باشی كرد، چونكە ئەو یاریزانێكی نایاب و سەرنج ڕاكێشە و شایەنی ئەوەیە متمانەی پێ بكرێت.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP