فابریزۆ رۆمانۆ: بوروسیا دۆرتمۆند و مانچێستەر یونایتد گەیشتونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی

وەرزش
17:19 - 2024-01-10

فابریزۆ رۆمانۆی پسپۆر و شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایدەكات، هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و مانچێستەر یونایتد، لەسەر پەیوەندیكردنی جادۆن سانچۆوە بۆ یانە ئەڵمانیەكە گەیشتونەتە رێككەوتن، فابریزۆ رۆمانۆ، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردۆتەوە: پەیوەندی بەردەوام لە نێوان بەرپرسانی هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و مانچێستەر یونایتد هەیە، گەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی تا جادۆن سانچۆی تەمەن 23 ساڵان بە شێوەی خواستن، پەیوەندی بە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە بكات، فابریزۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش كردوە، بۆندەكەی تەنها بە شێوەی خواستن دەبێت و هیچ مەرجیكی كڕینەوەی لەگەڵدا نییە.
******


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP