ئۆنای ئیمری: ڕێز لە یاساكانی یاریی خاوێن دەگرین

وەرزش
17:20 - 2024-01-13

ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا، سەبارەت بە بازاری گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەدوێت و دەڵێت: رێز لە یاساكان دەگرین، ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا، لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن وتی: باری داراییمان وەك پێویست نییە، لە گواستنەوەی یاریزاناندا، ناتوانین بۆندی گەورە ئەنجام بدەین، بەڵام هەوڵی خۆمان دەدەین، ڕاهێنەرە تەمەن 52 ساڵانەكەی یانەی ئەستۆن ڤێلا، لە بەردەوامی قسەكانیدا ئەوەشی ئاشكراكرد: بۆ گواستنەوەی یاریزانی پێویست، دەبێت چەند یاریزانێكی تیپەكەمان بفرۆشین، هەروەها ئێمە ڕێز لە یاساكانی یاریی خاوێن دەگرین، گەر تەنانەت لە فرۆشتنی یاریزانەكانیشمان قازانجی دارایی نەكەین.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP