ئێران پابه‌ندبوونی خۆی به‌ناردنی غاز بۆ عێراق دووپاتده‌كاته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌عید عه‌قیلی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردن له‌كۆمپانیای غازی نیشتیمانی ئێران ڕایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به‌هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ عێراق.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان ئێران و عێراقدا ئیمزاكراوه، هه‌نارده‌كردنی غازی ئێرانی بۆعێراق، له‌ڕێگه‌ی دوو خاڵه‌وه ده‌بێت، كه‌یه‌كێكیان له‌سه‌ره‌تای ٢٠٢٤ دا ده‌كرێته‌وه به‌و ئامانجه‌ی پرۆسه‌ی پێوانه‌كردنی خولی جێبه‌جێبكرێت، بۆ كردنه‌وه‌ی خاڵی دووه‌میش له‌ئێستادا كــار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندبوونانه ده‌كرێت، كه‌عێراق و ئێران له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP