چاوهڕواندهكرێت له 18 تا 22 ی مانگ حكومهتی عێراق مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم رهوانه بكات، د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانش رایدهگهیهنێت، بۆ ئەم مانگە پشکی هەرێم بریتییە لە 618 ملیار دینار.
ئهو ئەندامهی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانرایگهیاندووه:" بۆ ئهم مانگه پشكی هەرێم بریتییە لە 618 ملیار دینار، ئهویش بە گوێرەی ئەو پشكەی لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق كە بڕەكەی ( %12.67 )ه دیاریكراوه بۆ هەرێمی كوردستان.
روونشیكردووهتهوه:" ئەو ڕێژەیە لە خەرجی فیعلی دەرهێندراوە، مانگانەش بە گوێرەی خەرجی حكومەتی عێراق گۆڕانكاریی بەسەر بڕی ئەو پارەیە دێت كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، تا ئەوكاتەی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە دەكرێتەوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە سەر بودجەی حاكیمە."
پهرلهمانتار نهرمین مهعروف ئهوهشیخستهڕوو كه:" بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران هەتا یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە و رێككەوتنی لەسەر دەكرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی حاكیمە جیادەكرێتەوە، حكومەتی عیراق مانگانە ئەو بڕە پارەیە وەك پشكی خۆی بۆ هەرێم دەنێرێت، نەك وەك قەرز، ئەوەش هەنگاوێكی باشە بۆ ئەوەی لەمساڵدا گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP