رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایده‌كات، یه‌ده‌گی نه‌وت زیادیكردووه تاوه‌كو دوو سه‌ده‌ی دیكه كێشه‌ی كه‌می نه‌وت نابێت.
به‌پێی داتاكانی رێكخراوی ئۆپێك، به‌هۆی پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی ته‌كنه‌لۆجیاوه، یه‌ده‌گی نه‌وت زیادیكردووه‌و هیچ نیگه‌رانییه‌ك له‌م رووه‌وه نییه، هه‌روه‌ها ئاستی به‌رهه‌مهێنانیش به‌رده‌وام له فراوانبووندایه.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه سه‌ره‌تاییه‌كانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ئۆپیك، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت خواست له‌سه‌ر نه‌وت له ساڵی 2025دا بگاته تۆمارێكی مێژوویی و تێكڕای به‌كارهێنانی جیهانی بگاته 106 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، له‌كاتێكدا ئێستا زیاتر له 102 ملیۆن به‌رمیله.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP