کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە

کوردستان
12:28 - 2024-07-21

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوەو لە گەرمیانیش دەگاتە 46 پلە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت  و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک و گەرمیان دەبێت کە ٤٦ پلەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP