بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7ی ئه‌یلول 2024 وەفدێکی ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابووری عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حکومەتی ھەرێم ده‌رباره‌ی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆ بکەن.
ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوری عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تی: ئێوارەی ئەمڕۆ وه‌فدێكی باڵا بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن و بەئەندامێتی ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی حکومەتی فیدراڵ سەردانی ھەرێم دەکەن و لەھەولێر زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم دەبێت و دۆسییە ھاوبەشەکان و کێشە ھەڵپەسێردراوەکان تاوتوێدەکەن".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی عێراق بریتییه له:" فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابوری، محەمەد تەمیم جێگری سەرۆك وەزیران، تەیف سامی وەزیری دارایی، ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی، فەیسەڵ وەسام سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان، عەلی بەهادین بریكاری وەزارەتی نەوت."
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا عێراقیه‌كانیش، بوونی وه‌زیری دارایی ڕاسته‌وخۆ له‌ناو گفتوگۆكان، بۆ چارەسەری یه‌كجاریی پرسە ئابورییەکانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداددا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP