ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک - هەولێر لە نزیک گەڕەکی
شۆراو روویدا و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون .
ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوەییەوە بووە، سەرەتا ئۆتۆمبێلێکی
جۆری تەکسی لە هەولێرەوە بەرەو کەرکوک بە خێراییەکی زۆرەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدابوو،
هاتبووە سایدی دووەم و لە سێ ئۆتۆمبێلی دابوو .
بەهۆی ئەم ڕوداوەشەوە قەرەباڵغیەکی زۆر لەسەر ڕێگای
سەرەکی کەرکوک هەولێر دروستبوو تاوەکو تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتنە شوێنی
رووداوەکە و ڕێگەکەیان کردەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP