بانکی ناوەندیی عیراق زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئابوری
20:54 - 2024-07-25

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 274 ملیۆن و 734 هەزار و 232 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 269 ملیۆن و 484 هەزار و 232 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها پێنج ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

دوێنێش بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلار خستەڕوو، کە بڕەکەی 274 ملیۆن و 637 هەزار و 912 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە و لەو بڕەش تەنها حەوت ملیۆن و 50 هەزار دۆلاریان بەشێوەی نەختینە بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP