بانکی ناوەندی عیراق: دراوی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان بەکاردەهێنرێت

ئابوری
20:52 - 2024-07-25

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی دراوی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکییەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان بەکاردەهێندرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت هێزە ئەمنییەکان و چاودێرانی دارایی بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێن کە بانگەشە بۆ دراوی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکەن و رێوشوێنی یاسایی لە دژیان بگرنەبەر چونکە بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان بەکاریدەهێنن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە ئەو جۆرە دراوە لە بازاڕەکانی دراوی جیهانیدا بڵاوناکرێتەوە بەو پێیەی لەلایەن کۆمەڵەی ملیۆنێرانی ئەمریکاوە دەرچووە و بە دراوی بانکی ئەژمار ناکرێت، چونکە لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە دەرنەچووە، هاوکات بەرزترین بەهای لە بازاڕدا 100 دۆلارە.

دەشڵێت، لە مانگی شوباتی ساڵی 2020 بانکی ناوەندیی عێراق هۆشدارییدا لە تیراژکردنی دراوی یەک ملیۆن دۆلار چونکە بە پارە ئەژمار ناکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP