توركیا كوژرانی ئەفسەرێکی پله‌ باڵای لە نێو خاكی هەرێم ئاشكراكرد

کوردستان
11:31 - 2024-07-20


  
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، كوژرانی ئەفسەرێکی پله‌ باڵای سوپای بەناوی عەبدوڵڵا جەم دەمیرکان، ئەفسەری هێزی وشکانیی ئەرکدار لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە نێو خاكی هەرێمی کوردستان ئاشكراكرد.
  
وەزارەتی ناوبراو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌:" رۆژی 12ی مانگ لە ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای وڵاتەکەی بۆسه‌ر گەریلاکانی پە*کە*کە لە ناوچەی زاپ، مینێک لەژێر پێی سەربازێک بەناوی بەهادر ردڤان تالای تەقییەوەته‌وه‌و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوه‌و عەقید عەبدوڵڵا جەم دەمیرکانیش بە سەختی بریندار بووه‌.
 
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" دوای هەفتەیەک چارەسەرکردن، سه‌ره‌ڕای هەوڵی پزیشکەکان، عەقید عەبدوڵڵا شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی سەربازیی لە ئەنكەرە گیانی لەدەستداوه‌"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP