کۆمیسیۆن: دوو ھاوپەیمانی و ١٣ حزب بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کوردستان
11:37 - 2024-07-21

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ڕاگەیاند، دوو ھاوپەیمانی و ١٣ حزب و ٨٥ کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٠ کاندیدی پێکھاتەی تورکمان و ١٩ کاندیدی پێکھاتەکانی کریستیان تۆمارکراون.
وتیشی:،  تا ناوەڕاستی مانگی داھاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت.
رۆژی 26-6-2024 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێنجه‌مین مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ دیارییكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیارییكرد كه‌ رۆژی 20-10-2024 و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش به‌رده‌وامه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP