پەروەردەی گەرمیان رێکارەکان بۆ دابه‌شكردنی زەوی جێبەجێدەکات

کوردستان
13:45 - 2024-07-20

په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان رێكاره‌كان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی جێبه‌جێده‌كات و ئاماده‌كاریی ته‌واویشیان كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عەدنان پیرخدری یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، ڕایگەیاند: لەدوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەرداوای ئیدارەی گەرمیان بۆ دابه‌شكردنی زەوی بەسه‌ر مامۆستایان و فەرمانبەرانیدا، هەموو ڕێکارەکانیان جێبەجێکردووەو ئامادەکاری تەواوییان کردووە.

وتیشی: ئامادەکارییەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی پەروەردەوە کراوەو بەبێ گرفت سەرجەم هەنگاوەکان نراون .

روونیشیکردەوە: پێنج هەزار و نۆ سەد و حەفتاو سێ فەرمانبەرو مامۆستای سنوری پەروەردەی گشتیی گەرمیان لە سنوری بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی کەلار ڕێکارەکانیان کۆتایهاتووە و تەواووبوون.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP