ئه‌مڕۆ له شانزه‌مین ساڵرۆژی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه حه‌مه، له شاری كه‌ركوك په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی لادرا.
16 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له رۆژی 21 ته‌موزی ساڵی 2008 رۆژنامه‌نووسی لاو، سۆرانی مامه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، درایه به‌رده‌م رێژنه‌ی گولله‌و تیرۆركرا، بۆ به‌رزراگرتنی ئه‌و یاده خه‌مناكه، ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا كه ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاماده‌ی بوون، له قه‌ڵای شاری كه‌ركوك په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی لادرا.
(هیوا مامه حه‌مه)برای شه‌هید سۆرانی مامه حه‌مه له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك، ره‌خنه‌ی له دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق گرت كه نه‌یانتوانییوه دوای تێپه‌ڕبوونی 16 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی براكه‌ی، بكوژان ئاشكرا بكه‌ن و راده‌ستی دادگایان بكه‌ین.
سۆرانی مامه حه‌مه ساڵی (1987) له‌گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه. هه‌ر له‌و شاره‌دا، قۆناغی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی ته‌واو كردووه‌و چووه‌ته به‌شی مۆسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركوك.
سۆران كه جگه له‌كاری رۆژنامه‌نوسی میوزیك ژه‌نیش بووه، پێش ئەوەی تیرۆر بکرێت، خوێندكاری قۆناغی چواره‌می به‌شی مۆسیقا بووه، هه‌روه‌ها شاعیرێكی به‌تواناو به سه‌لیقه بو، پێش شه‌هیدكردنی به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین بووه.
شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسی لاو و به‌توانا سۆران مامه حه‌مه، له‌كاتێكدا بوو كه ته‌نها 5 ساڵ بوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی سه‌دام و حزبی به‌عسی فاشی رزگارییان بو.
تیرۆركردنی سۆران كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه لێكه‌وته‌وه‌و رێكخراوه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به‌مافی رۆژنامه‌نوسان‌و مافی مرۆڤی هێنایه ده‌نگ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP