بازرگانی عیراق: بڕی دانەوێڵەی پێویستمان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک هەڵگرتووە

ئابوری
13:07 - 2024-07-25

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بڕی دانەوێڵەی پێویستیان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە کۆگاکاندا هەڵگرتووە.
تالیب حەسەن بەڕێوەبەری پلاندانان و چاودێریکردن لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاند: بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخی کەرەستەی سەرەتایی لە بازاڕە ناوخۆییەکان لە رێگەی بەردەوامی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا.
وتیشی: وەزارەتی بازرگانی بەشی زیاتر لە ساڵێک دانەوێڵەی لە کۆگاکاندا هەڵگرتووە و بەشی چوار مانگی دیکەش سەبەتەی خۆراک لەبەردەست دایە.
باسی لەوەش کرد: لەسەرەتای ئەمساڵەوە شەش سەبەتەی خۆراک دابەش کراوە و ئێستا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەم دەکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP