د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه گوایه یه‌كێتی داهاتی سلێمانی "ده‌خوات و ده‌یبات" چه‌ند نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات ده‌ڵێ‌ت:"گومانیان هه‌بووه له‌وه‌ی كه یه‌كێتی داهاتی سلێمانی "ده‌خوات و ده‌یبات"، بۆیه داهاته‌كه برایه هه‌ولێر به‌ڵام له‌وێ "فه‌وتا".
ده‌شڵێت، "ئه‌و پاره‌یه‌شی له سلێمانی بۆ قوربانی و شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی دژی داعش له سلێمانی كۆكرایه‌وه دواجار دۆلارێكیان نه‌هاته‌وه بۆ سلێمانی".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ 8 پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند:" "ئێمه له‌به‌رده‌ستی یه‌كێتی كه گومانمان هه‌بو ده‌یخوات و ده‌یبات بچێته به‌رده‌ستی حكومه‌تێك كه نه‌یخوات و نه‌یبات و به‌كاریهبێنێت بۆ خزمه‌تگوزاری و بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و بۆ په‌ره‌پێدان بۆ گه‌نج بۆ دامه‌زراندن و ژیانی گشتی، ئێمه لێره‌وه بردمان به‌ڵام پاره‌كه‌مان له‌وسه‌ره‌وه فه‌وتا، ئه‌وه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاشكراشیكرد: "ئه‌و پاره‌یه‌شی له سلێمانی بۆ قوربانی و شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی دژی داعش له سلێمانی كۆكرایه‌وه دواجار دۆلارێكیان نه‌هاته‌وه بۆ سلێمانی، ئه‌م ئه‌زمونه‌مان چه‌ند جارێك هه‌بوه، با ئێمه له‌ملا به‌گیانی ده‌وڵه‌تداری كاره‌كه‌مان كردبێت، به‌ڵام به‌گیانی ده‌وڵه‌تداری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كراو به نه‌تیجه فه‌وتا، من ئه‌مانه‌م به سه‌رۆك وه‌زیران وتوه له كۆبونه‌وه‌دا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP