عومه‌ر سۆمای سوری له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بوه‌وه
عومه‌ر سۆمای سوری و هێرشبه‌ری یانه‌ی العه‌ره‌بی له خولی ئه‌ستێره‌كانی قه‌ته‌ر له له بڕیاری وازهێنانی له یاری نێوده‌وڵه‌تی په‌شیمان بوه‌وه .
پاش ئه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كانی جامی ئاسیای 2023 ، هیكتۆر كوپه‌ری ئه‌رژه‌نتینی و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سوریا بڕیاری دا عومه‌ری هێرشبه‌ر له پێكهاته‌كه‌ی دووربخاته‌وه ، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌ستێره سورییه‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه بڕیاری دا واز له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بهێنێت و چیتر درێسی وڵاته‌كه‌ی نه‌پۆشێته‌وه ، له دوای گه‌یشتنی سوریا به قۆناغی 16 ی پاڵه‌وانێتیه‌كه، عومه‌ر سۆما دڵخۆشی خۆی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و وتی : په‌شیمانم له‌وه‌ی بڕیاری وازهێنانم دا هه‌ر چه‌نده هۆكاره‌كه راهێنه‌ر بوو سته‌می لێكردم به‌ڵام ئێستا من له ژێر بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی سوریادا كه بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌م ده‌كه‌نه‌وه یاخود نا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP