دوای ئەوەی په‌رله‌مانی توركیا ئەندامێتیی سویدی لە هاوپه‌یمانیی ناتۆ پەسەندکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-16 بە بڕی 23 ملیار دۆلار به تورکیای دا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" تورکیا 40 فڕۆکەی نوێی F-16 و نوێکردنەوەی بۆ 79 لە فڕۆکەکانی ناو بەلەمەکانی ئێستای بەدەست دەهێنێت."
به‌پێی ئاژانسی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مریكی ئیدارەی جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا کۆنگرێس لە نیازی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای ئەوەی سه‌رۆكی توركیا ئەندامێتیی سویدی له هاوپه‌یمانیی ناتۆ په‌سه‌ندكرد.
هه‌روه‌ها ئاژانسی (فرانس پرێس)ش بڵاویکردووەته‌وە:" ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ مامەڵەکە نەخستەڕو تا ئەوکاتەی ئامڕازەکانی پەسەندکردنی ئەندامێتی سوید لەلایەن تورکیاوە نه‌گاته واشنتن، بەرپرسێکی ئەمریکا ئاماژەی بە سروشتی زۆر هەستیاری دانوستانەکان کردوە."
پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی سێشەممەی رابردو (23ی 1ی 2023) ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەسەندکرد دوای زیاتر لە ساڵێک دواکەوتن کە هەوڵەکانی ڕۆژئاوای بۆ نیشاندانی ئیرادە لە بەرامبەر شەڕی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا تێکدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP