عیراق و ئوردن و مێژووی بەرەنگاربونەوەكان لە ساڵی 1956 ەوە

وەرزش
14:31 - 2024-01-27

عیراق و ئوردن و  مێژووی بەرەنگاربونەوەكان لە ساڵی 1956 ەوە 
كەركوك سپۆرت دیجیتال
ئامار و ژمارەكان لە مێژووی روبەڕووبونەوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئوردن باڵادەستی تەواوی شێرەكانی رافیدەین دەخاتە ڕوو ، سەرەتای ڕكابەری نێوان ئەو دوو وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1956 كاتێك لە یارییەكی دۆستانەدا پێكەوە یارییان كرد و هەردوو هەڵبژاردە یەكسانبوون ، دواین یاری نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 لەوێشدا بە دوو گۆڵ یەكسانبوون پاشان بە لێدانی پەناڵتی كوڕانی میزۆپۆتامیا براوە بوون .
بەگوێرەی داتاكانی ترانسفێرماركێت لە مێژووی  بەیەك گەیشتنی هەردوو هەڵبژاردە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات ، لە 21 یاری ڕەسمیدا بەرەنگاری یەكتربونەتەوە عیراقییەكان پشكی شێریان بەركەوتوەو لە 16 جاردا بەربەستی ئوردنیەكانیان بڕیوە ، 4 یاری نێوانیان بەیەكسانبوون كۆتایی هاتوە ، لەیەك یاریشدا ئوردن براوە بووە ، ژمارەی گۆڵەكانی عیراق بەراورد ناكرێ بە ئوردن كاتێك 49 گۆڵی تۆماركردوە لەبەرامبەر 16 گۆڵدا .
بەڵام ژمارەو داتاكانی یەكێتی تۆپی پێی ئوردن ئامارێكی دیكە دەخاتە ڕوو،  سەرجەم ئەو یارییانەش باس دەكات كە لە پاڵەوانێتیە ناڕەسمییەكان پێكەوە یارییان كردوە هاوشێوەی رۆژئاوای ئاسیا ، پاڵەوانێتیە دۆستانەكان ، پاڵەوانێتیە عەرەبیەكان كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهانەوە دانی پێدا نەنراوە ،   لەوێشدا عیراق هەر باڵادەستە و لە 47  بۆنەدا بەرەنگاری یەكتربونەتەوە ، باڵادەستی و هەیمەنەی عیراق بە ڕوونی دەردەكەوێت كاتێك لە 25 یاریدا براوە بووە ، ئوردنیش لە 10 یاریدا ، 25 یاریش بەیەكسانبوون كۆتایی هاتوە ، عیراق 70 جار تۆڕی گۆڵی ئوردنی بەسەركردۆتەوە ، ئەو وڵاتەش لە 46 جاردا گۆڵی لە تۆڕی عیراقیەكان كردوە .
لەسەر ئاستی جامی كیشوەری ئاسیا ئەمە دووەمین بەرەنگاربونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە لە دوای ساڵی 2015 لە ئستورالیا ئەنجامدراو عیراق بە گۆلێكی بێ وەڵام سەركەوتنی نوسیەوە ، یاری داهاتووی نێوان هەردوو هەڵبژاردە یاری ژمارە 48 مینە لە مێژوودا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP