دادگایه‌كی ئه‌مریكا تۆمه‌تی سوكایه‌تی و گێچه‌ڵكردن به‌ژنه ڕۆژنامه‌نووسێكی دایه پاڵ دۆناڵد تره‌مپ.
جین كارۆڵ ژنه ڕۆژنامه‌نووسێكی به‌ته‌مه‌نه، سكاڵای دژی تره‌مپ تۆماركردووه‌و وتوویه‌تی، له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری، داوای 10 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی لێـده‌كرد.
دادگای نیویۆرك كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌و، بڕیاریدا تره‌مپ گێچه‌ڵ و سوكایه‌تی به‌و ژنه ڕۆژنامه‌نووسه كردووه‌و، ده‌بێت ناوبراو بڕی 83 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بدات به‌گێچه‌ڵپێكراوه‌كه.
تره‌مپ له‌ساڵی 1996 ده‌ستدرێژیی سێكسی كردوه‌ته سه‌ر جین، ساڵی 2022 به‌ئاشكرا له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه سووكایه‌تی پێكرد، به‌ڵام دوای تۆماركردنی سكاڵاكه، ده‌یگوت، “هه‌رگیز نه‌مدیوه‌و نایناسم”.
دۆناڵد تره‌مپ دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا ڕایگه‌یاند، ئه‌مه كێشه‌یه‌كه، دیموكراته‌كان به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆیان دروستكردووم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP