هێزەکانی ئەمریکا سه‌كۆیه‌كی موشه‌كی حوسییه‌كانیان كرده ئامانج و له‌ناویانبرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) لە پلاتفۆرمی "X" ، "هێزه‌كانانیان هێرشێکی کردووه‌تەسه‌ر حوسییەکان و سه‌كۆیه‌كی موشه‌كیان له‌ناوبردووه كه بۆ هه‌ڵدانی موشه‌ك ئاماده‌كرابو ".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه:"حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر کەشتییە بازرگانییەکان له ده‌ریای سوردا، هه‌ربۆیه هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان شوێنی هه‌ڵدانی موشەکەکەیان لەناوبردووه".
باسی له‌وه‌شكردووه:" ئه‌و هێرشه ئازادیی كه‌شتیوانیی دەپارێزێت و ئاوە نێودەوڵەتییەکان سەلامەتتر و پارێزراوتر دەبن بۆ کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌كداره حوسییەکانی یەمەن دوێنێ رایانگه‌یاند، كه کەشتییەکی نەوتی بریتانیایان لە کەنداوی عەدەن كردووه‌ته‌وه ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP