بۆ شوێنگرەوەی كلۆب, لیڤەرپووڵ چابی ئەلۆنسۆی كردۆتە ئامانج

وەرزش
17:42 - 2024-01-27

دوای ئەوەی یۆرگن كلۆبی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ بڕیاری دا دەست لەئەركی مەشقدانەوەی یانەی ڕێدز وەرگرێتەوە, لە ئێستادا دەستەی كارگێڕی یانە سورپۆشەكەی ئینگڵتەرا بەدوای شوێنگرەوەیەكی گونجاودا دەگەڕێت تاكوو ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەی لیڤەرپووڵ وەربگرێت, لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویكردۆتەوە كە چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بایرلیڤەركوزنی ئەڵمانی نزیكترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەو ئەركە و پێدەچێت لەماوەی ەرزی داهاتوودا ئەلۆنسۆ لەبەرگی سوردا ببینین و وەكوو ڕاهێنەری نوێی یانەی لیڤەرپووڵ دیاری بكرێت, هەر لەو باسەشدا پێگەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە كە ئەلۆنسۆ لە لیڤەركوزن دڵخۆشە بەڵام ئەوەی وادەكات بۆچوونی ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە بگۆڕێت ئەو ڕێژە موچەیەیە كە لەلایەن ئیدارەی یانەی لیڤەرپووڵەوە بۆی تەرخان كراوە 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP