دوای كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی، بایدن بڕیاره‌ قورسه‌كه‌ ده‌دات

جیهان
17:23 - 2024-01-30

لە زاری سەرچاوەیەکى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کەناڵی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، جۆو بایدن سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا وەك وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی لە سنوری ئوردن کرایە سەر سەربازگەیەکی ئەمریکا و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز، وەڵامەکەی بەشێوەیەکه‌ دەبێته‌ "گرنگترین بڕیار"ی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی.

ئه‌و میدیا ئه‌مریكییه‌ ئاماژه‌ی بەوەشداوە، ئەمڕۆ سێشەممە شەش فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانی کالیفۆرنیاوە هەڵفڕیون و دەچنە ئەوروپا و پاشان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەون، بەو پێیەش چاوەرێدەكرێت هێرشەكان لەرێگەی فرۆكەی جەنگییەوە بێت نەك وشكانی.

حاكم شێخ لەتیف، شارەزایی یاسایی لەنوسینێكدا نوسیویەتی، "لەسەرو بەندی بڕیاری بایدن بە لێدانی ئێران (ئەگەر دەربچێت) سەرەتای قۆناغێکی نوێ دەبێت لە ناوچەکە و لە جیهانیش
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لەوە دەچێت دەرگا بۆ زۆر لە ئەگەری چاوەڕوان نەکراوو بکاتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP