ئێرلینگ هاڵاند، دەیەوێت مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت

وەرزش
14:06 - 2024-01-31

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی ئاشكرایانكردوە، ئێرلینگ هاڵاند دەیەوێت گورزێكی كوشندە لە یانەی مانچێستەر سیتی بدات و ریزەكانی یانەكە ئینگلیزیەكە جێبهێڵێت، چەند سەرچاوەیەك بڵاویان كردۆتەوە: هاڵاندی نەرویژی گەیشتۆتە ئەو بروایەی، گەر بیەوێ‌ هاوشێوەی لیۆنێل مێسی نازناوەكان بەدەست بهێنێت و مێژو بنوسێتەوە، ئەوا پێویستە ریزەكانی یانەی مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت، سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش كردوە: چەندین یانە هەرزوو بۆ گواستنەوەی هاڵاندی تەمەن 23 ساڵان هاتونەتە سەر هێڵ، بەڵام ئەستێرە لاەكە پێی وایە، یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ شێواز و ستایلی یاریكردنی دەگونجێت و چاوەرێی دەستەوارەیەك دەكاتن لە لایەن ئەو یانەیەوە پێشكەشی بكرێت، تا روو لە خولی ئیسپانی و ماڵی شاهانە بكات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP