سه‌رۆك بافڵ : کۆچی دوایی ساڵح فاروق لە دڵەوە غەمبار و نیگەرانیکردم

کوردستان
18:48 - 2024-02-05


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ کۆچیدوایی ساڵح فاروق، پێشمەرگەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئاڕاستەی خانەوادەکەی و ھێزەکانی کۆماندۆ كرد.

دەقی پەیامەکە...

کۆچی دوایی ساڵح فاروق، پێشمەرگەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەکاتی مەشق و راھێناندا، لە دڵەوە غەمبار و نیگەرانیکردم.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، ھێزەکانی کۆماندۆ و ھاوڕێیانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

‎کاکە ساڵح فاروق پەروەردەی ھێزە دڵسۆز و پتەوەکەی شەھیدی فەرماندە ئاکام عومەر بوو، گەنجێکی لێھاتوو و خۆنەویست بوو، لەدەستدانی جێگەی نیگەرانیی ھەموولایەکمانە.

‎ لە خوای گەورە داواکارم بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP