لیۆنێل مێسی: دەمەوێت بگەرێمەوە ئەمریكا ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ بكەم

وەرزش
17:54 - 2024-02-06

لیۆنێل مێسی باس لە گەشتی یانەكەی دەكات بۆ تۆكیۆی ژاپۆن بە مەبەستی ئەنجام دانی یاری دۆستانەی یانەكەی بەرامبەر یانەی فیسێل كۆبی.
لیۆ باسی لەوە كرد كە دڵ خۆشە بەم گەشتەی یانەكەی بۆ ئەنجامدانی یارییە دۆستانەكان بەڵام دەیەوێت بەزووترین كات بگەڕێتەوە مەشقی راهێنانی یانەكەی تاوەكو بە شێوەیەكی باش خۆی بۆ وەرزی نوێی پاڵەوانێتیەكانی ئەمریكا ئامادە بكات, وتیشی دڵخۆش دەبم ئەگەر بتوانم لە یارییەكەمان لە وڵاتی ژاپۆن بەرامبەر فیسێل كۆبی یاری بكەم, چونكە هەست دەكەم بارو دۆخم بەرە و باشتر بوون دەڕوات, یانەی ئینتەر میامیش ئامادەكارییەكانی دەستی پێكرد بۆ رووبەڕووبونەوەكەی رۆژی چوار شەم كە لەو وڵاتە بەرێوە دەچێت تا ئێستاش بەشداری پێ كردنی لیۆنێل مێسی یەكلایی نەبۆتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP