مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال له سلێمانی سهردانی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین غازی حسێن ناسراو بە سەربازی مام حسێن ساڵەیی كردو خەبات و تێكۆشانی لهپێناو بهدهستهێنانی مافهكانی گهلی كورد بهرزنرخاند.
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، وێڕای پێشكەشكردنی چەپكە گوڵی وەفاداری لە نزیكەوە لە دۆخی تەندروستی و ژیان و گوزەرانی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین (سەربازی مام حسێن ساڵەیی)یان پرسی كە لەماوەی رابردوودا بەهۆی تێكچوونی تەندروستییەوە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرابوو.
لەو بەسەر كردنەوەیەدا مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رۆڵی پێشمەرگەی دێرین غازی ساڵەیی - یان بەرزنرخاند لە خەباتی شۆڕشی چەكداری كە وەك فەرماندەیەكی دلێر لە شۆڕشی نوێ بێ دابڕان بەردەوام بوو لە كۆڕی تێكۆشان، هەمیشە لەبەرەی گەلەكەیدا مایەوەو وەك قارەمانێكی یەكێتی درێژەی بە خزمەتەكانی دا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێزانینی هەیە بۆ ئەو رۆڵەو مێژووی پاكی سەرجەم تێكۆشەرەكانی كە بەشداربوون و بەشێك بوون لە شۆڕش و سەرخستنی ئامانجەكانی گەلی كورد.
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئاشكراشیانكرد لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال سەرجەم تێكۆشەرانی یەكێتی و شۆڕشی نوێ بەسەر دەكرێنەوەو رایەڵەیەكی بەهێزتری پەیوەندی بنیاددەنێینەوە لە هەر شوێنێكیشدا پێویستی كرد ئێمە لە خزمەتی تێكۆشەرەكانی خۆماندا دەبین ئەمە ئەركمانەو جێبەجێی دەكەین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP