سه‌رۆك بافڵ : ناوچەكە بە دۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت

عێراق
20:49 - 2024-02-07

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە


‎لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدا دروستدەكەن.


‎لەدرێژەی دیدارەكەدا چارەسەركردنی دەستووریانەی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەند جەختیلێكرایەوە، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی، پاراستنی مافی مووچەخۆران بێت و ژیانی خەڵك نەكرێتە قوربانیی ناكۆكی و ململانێ سیاسییەكان.

‎گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، ناوچەكە بە دۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان هەنگاوی سیاسیی دروست بنێن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن. دەبێت هەموولایەك رێگری لەوە بكەن وڵات ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانێ دەرەكییەكان، ئەمەش ئەو ئامانجە باڵایەیە كە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP