كاروان یاروه‌یس: پاره‌ی مووچه‌ بۆ هه‌رێم هاوشێوه‌ی ئه‌م مانگه‌ دواده‌كه‌وێت

عێراق
14:12 - 2024-02-09

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و 618 ملیار دیناره‌ی مانگانه‌ بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت ره‌نگه‌ هه‌موو مانگێك هاوشێوه‌ی ئه‌م مانگه‌ دوابكه‌وێت.

كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌مویله‌ی ئێستا به‌غدا ده‌یكات كه‌ 618 ملیاره‌ بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه‌ هه‌موو مانگێك هاوشێوه‌ی ئه‌م مانگه‌ دوابكه‌وێت، چونكه‌ له‌ ئینفاقی فیعلییه‌ و حكومه‌تی عێراق ده‌بێت مووچه‌ی 15 پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی عێراق دابین بكات، ئه‌و كات پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ قسه‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا كردووه‌ وتیشی، “كێشه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ته‌نها پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا نییه‌، كێشه‌ی سیاسین جگه‌ له‌وه‌ش پێشتر نه‌وتمان ده‌فرۆشت و دۆخمان خراپ بوو، نه‌وتمان راده‌ستی به‌غدا كرد دۆخ هه‌ر خراپتر بوو”.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP