له (ناحیه‌ی ته‌كیه) و به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان دا، له‌ئه‌نجامدا تۆمه‌تبار به‌چه‌ك ڕووبه‌ڕوی هێزه‌كانی ئاسایش بوونه‌وه، سه‌رئه‌نجام توانرا تاوانبار به برینداری ده‌ستگیربكرێت و بڕی دوو گیلۆگرام مادده‌ی كریستاڵیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و بانده بازرگانه بوون، كه دوواین تۆمه‌تباریان به برینداری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوا ده‌ستگیركرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP