ئاسایشی سلێمانی: مامەڵەكردن بە‌دراوی ئەلیكترۆنی بە‌هەموو شێوەیەك قەدەغەیە

کوردستان
16:24 - 2024-02-12




بەڕ‌ێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕ‌یاری بۆ بازاڕ‌ی ئاڵوگۆڕ‌ی دراو (بازاڕ‌ی دۆلارەكە) دەركردو بەگوێرەی یەكێك لە بڕ‌یارەكانیش، مامەڵەكردن بە‌دراوی ئەلیكترۆنی بە‌هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

بەگوێرەی نووسراوێكی هۆبەی چاودێری و ئاڵوگۆڕ‌ی دراو و شتومەكی ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاو نوسینگەو دەستگێڕ‌ و كاسبكاران دەكاتەوە، پابەندی بڕ‌یاری دیاریكراو بن، بەپێچەوانەوە روبەڕ‌ووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

لەبڕ‌یارەكاندا هاتووە، "نابێت جیاوازی بكرێت لەنێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ، كاتێك دراو وەرناگیرێت كە (ساختە، دڕ‌او، تەواو ژاكاو) بێت، هەروەها لەكاتی وەرگرتنی حەواڵە داوای كەفیل نەكرێت و بدرێت بەو كەسەی كە بەناویەوە هاتووە یاخود بریكارنامەی ئەو كەسەی پێ بێت كە بەناویەوە هاتووە".

لە نووسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕ‌وو، ئەو كەسەی حەواڵە وەردەگرێت پێویستە پێناسی پێ بێت، مامەڵەكردنیش ر‌استەوخۆ و روبەڕ‌وو دەبێت، مامەڵەكردن بەدراوی ئەلیكترۆنی بەهەموو شێوەیەك رێگەپێنەدراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP