سه‌رۆك بافڵ: رێگەناده‌ین لێپرسراوی یەکێتی بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ دەستکەوتی تایبەت به‌كاربهێنێت

کوردستان
19:17 - 2024-02-12


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا رایدەگەیەنێت: "هەر لێپرسراوێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنوری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیەکدا بێت نابێت ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ دەستکەوتی تایبەتی و وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشتی بەکاربهێنێت"، "یان فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان".

بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ کە ژمارە 129 یەو له‌ رۆژی 15-8-2023 دەرکراوە، دوو خاڵە: خاڵی یه‌كه‌م، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادرێت هەر لێپرسراوێکی یەکێتی لەهەر ئاست و بەرپرسیارێتییەکی حزبی، رێکخراوەیی، حکومی و سەربازیدا بێت، "ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشی، یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان".

لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەشدا هاتووە، "هەر هەڤاڵێکی یەکێتی لەهەر ئاستێکی حزبیدا بێت سەرپێچی لەم شێوەیە بکات، جگە لەوەی روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی سزای توندی حزبی و رێکخراوەیی دەدرێت".

بڕیارەکە کە ئیمزای سەرۆک بافڵی لەسەرە چاوەڕوان دەکات، "سەرجەم حزب و لایەنەکانی تر هەمان هەڵوێستیان هەبێت".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP