دوای ئەوەی لەیاریەكەیان بەرامبەر بەیانەی لایبزیگی ئەڵمانی هەستی بەئازاركرد لەقاچەكانیدا و یاریگای بەجێهێشت , سەرچاوە هەواڵیەكان باس لەوە دەكەن كە براهیم دیازی مەغریبی و ڕزگاركەری دوێنێ قەڵای مێرانگی دووچاری پێكان بۆتەوە و ئەگەر هەیە مەودایەك لەیاریگاكان داببڕێ , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی ماركای نزیك لەیانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە : بارودۆخی دیاز گونجاوە و پێكانەكەی مەترسیدار نیە تەنها ئەستێرە مەغریبیەكە پێویستی بەوەیە پشوو بدات لەپێناو درێژە نەكێشانی مەودای پێكانەكەی و ئەگەر هەیە هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە لەپێكهاتەی سەرەكی لۆس بلانكۆس داببڕێ , ئەمەش بەهۆی ئەوەی دیاز لەماوەی ڕابردوودا لەهەمان شوێنی ئازارەكەی دووچاری پێكان هات و بۆ ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان دابڕا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP