پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارین ده‌كرێت

کوردستان
11:50 - 2024-02-14

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی یه‌كگرتنی هه‌ردوو نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سور، له‌ دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین روو له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان ده‌كات و سه‌ره‌تا له‌ سنوری پارێزگای دهۆكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌ ئێواره‌شدا ئاستی بارانبارین زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌:" له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌شه‌وه‌، بارانی مامناوه‌ند و لێزمه‌باران وهه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاویش هه‌یه‌. بۆ سه‌نته‌ری پارێزگاكانیش پێشبینی بارینی ٣٠ ملم و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان پێشبینی زیاتر له‌ ٤٥ ملم ده‌كرێت، له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینیشه‌وه‌، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان لاواز ده‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وامی ده‌بێت. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP