ئه‌و كه‌سه‌ی دێرین عوزێری گه‌یاندوه‌ته‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

کوردستان
12:07 - 2024-02-15

دێرین ئه‌حمه‌د عوزێری له‌ رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ كه‌ركوك و ئه‌و كه‌سه‌ له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

دێرین ئه‌حمه‌د كه‌ به‌ كوێخا دێرین عوزێری ناسراوه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی پیكئاب له‌ سلێمانیه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ كه‌ركوك و پاشان به‌ره‌و به‌غدا ده‌رباز كراوه‌.

هه‌روه‌ها زانراوه‌ كوێخا دێرین له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ به‌ هێلی شاهانه‌ی ئوردن چۆته‌ ئوردن و له‌وێشه‌وه‌ خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ شانشینی به‌ریتانیا.

له‌ ئێستادا دێرین ئه‌حمه‌د به‌ ره‌گه‌زنامه‌ی دۆمینیكاوه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیایه‌

ئه‌و كه‌سه‌ی دێرین ئه‌حمه‌دی له‌ سلیمانییه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركراوه‌ و دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئه‌و كوێخا دێرینی ده‌ربازكردووه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP