شێخ جەعفەر: پشتیوانی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەین

کوردستان
17:39 - 2024-02-15

جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك) تەئكیدی لە چاكسازیی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە و رایگەیاند:" بەردەوام دەبین لە چاكسازیی و هەروەها یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان".

ئەم پشتیوانییەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا بوو لەگەڵ لیوا روكن عومەر سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی (70)ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و  لیوا روكن مەریوان فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی (2)ی هێزەكانی (70) و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی پلە باڵای هێزەكانی (70) كە رۆژی 16/2/ 2024 لە بارەگای ئەنجومەن لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ، لەبارەی رێوشوێنەكانی پرۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە  لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان چەند رێنماییەكی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هاوكات "ئامادەیی نیشاندا بۆ پشتگیری بەردەوام لە پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان". 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP