هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، شكستی به‌پیلانێكی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ڕژێمی سوریا هێناوه، بۆ دزه‌كردنه ناو دێره‌زوورو، گروپه‌كه‌ش ناچار به‌كشانه‌وه كراون.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و چه‌كدارانه كه سه‌ر به‌ڕژێمی سوریا بوون، ویستویانه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات بپه‌ڕنه‌وه‌و، شارۆچكه‌كانی ( زیبان و كشمه و شعـفه) كۆنتڕۆڵبكه‌ن، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان شكستی پێهێندراوه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و گروپه دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان كوژراون و برینداربوون ناچار به‌پاشه‌كشه كراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماری كوژراو و برینداره‌كان بخاته‌ڕوو.
میدیاكانی نزیك له‌ئیداره‌ی خۆسه‌رییش بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كاندا، لانیكه‌م حه‌وت چه‌كداری نزیك له‌ڕژێمی سوریا كوژراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP